shi3r



هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد 



 31.8.2012






هــه‌ڵـــــبژاردن


لـه ‌هـه‌ر لیستێ خۆت كاندیت كه‌ی من لاین گری ئه‌و لیسته‌م
به‌ته‌نها خه‌م به‌مه ‌ئه‌خۆم كه‌تۆ بێ ئاگایت لــه‌م هـــه‌سته‌م

بــا تــۆ خــۆشــت هـه‌ڵـنـه‌بـژێـری ده‌نگی مــن ته‌نها بۆ تۆیه‌
گه‌ر تۆ بروات به‌هیچ نه‌بێ لـای مـنیش هــه‌مــــووی درۆیــه‌

پـڕو پـاگه‌نده‌ت بۆ ئه‌كه‌م وه‌كوو ئه‌ركێكی ســه‌رشـانـم
تۆ ده‌ربچی یـان ده‌رنه‌چی هــه‌ر تـۆ بـه‌نـوێنه‌ر ئــــه‌زانم






جــــوانـــی

ئــــه‌و جــلـانـه‌ت لــــێ هــاتــوه‌كــێ بـۆتـی هـه‌ڵـبژاردوه‌
ئــه‌و پــۆشــاكــه‌ هه‌ر خۆی جوانی یان باڵات جوانی كردوه‌

تـــۆ ڕابـــووری بــه‌هــه‌ر شــوێـنـێ ئه‌و ناوه‌ جوانێ ئه‌نوێنێ
بــۆ جـــارێ بـێـره‌شــه‌ نـا رۆی بـه‌ڵـكو جـاوانـیت بگرێته‌ خۆی

كـــه‌م خـــــۆت ده‌رخـــه‌با نه‌تگرێ ئاهی هه‌موو پیرو جوانان
كێ سه‌رسامی ! جوانیت نیه‌ ئه‌ی شاجوانی هه‌موو جوانان

مــــــن ئه‌زانم ره‌نگه ‌رۆژێ تـه‌مـه‌ن جوانیت بــۆ خــۆی به‌رێ
به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌چه‌ند كـه‌س بـه‌حـه‌سـره‌تی تۆه‌وه‌ ئه‌مرێ






ســـــــــــــــــۆز

خـــــــــۆت مه‌ده‌ره ‌ده‌ست قه‌ده‌رو خـاكـی ئـه‌م رۆحـه‌م مه‌كێڵه‌

كـه‌ هـه‌ر ئـه‌ش رۆی چـی گــلـیه‌یــی و یـادگـار هـه‌یه‌ به‌جێبێله ...

هـــــه‌مـوو مـانـگـێـكـم ئـه‌زیـزم بۆته‌ مـانـگی سـه‌فـه‌ر لێره‌

ده‌نگ و بـاســی غـه‌ریـبـیـتـم بـه‌هـــه‌ورێـكا بــۆ بـنـێـره ......

كه‌ســــی شك نـابـم تـا خــه‌م و رازی دڵـــی لا بـاس بكه‌م

چـۆڵــی و خــامــۆشــی ئــه‌م شــاره‌نازانم پێناس بكه‌م .....

ئــه‌و ده‌مــه‌ی ‌مـالـئـاویـت كـرد خـه‌مـێـكت كـرد بـه‌نسیبم

تـۆ ئـه‌م شـاره‌ت جێهێشتوه‌ مـن وا هـه‌سـت ئـه‌كه‌م غه‌ریبم .....

ئــه‌م شـاره‌كــه‌سـی تـیـا نـه‌ما هــه‌ر لــه‌چۆله‌وانی ئه‌چێت

وێنی دوا دیدارمان به‌ره‌نه‌با ئێمه‌ و زوو لـــه‌بیر چـــــێ .....

تخوا گــوڵــم تۆش بـه‌م كـۆچـه‌ت خه‌مێكی كه‌م بۆ زیاد مـه‌كـه‌

ئه‌گه‌ر منیشت لـه‌بیر كـرد سلێمانی لـه‌یــاد مــه‌كــه‌ .......









ته‌نیا دڵم وه‌ك خۆی ماوه‌

له‌پر ره‌نگی پیریم لێ نیشت تازه‌ هه‌ستم پێ كردوه‌
ته‌نیا دڵم وه‌ك خۆی ماوه‌ ئه‌ویش له‌لای خۆم نه‌بوه‌

ســــه‌رم بـۆته‌ پیره‌ مه‌گرون ئیتر به‌فری لـــێ نابرێ
هه‌نگاوم له‌سه‌ر خۆ قورسه ‌وه‌ك جاران رێم بۆ نابرێ

ئێستا وه‌ك ئه‌وسا حــه‌زناكه‌م ســـه‌یری ئاوێنه‌ بـكه‌م
رووخسارم جـــــۆرێك شێواوه‌ ناچێته‌وه‌ سه‌ر وێنه‌كـه‌م

ته‌واو بووم ته‌واو به‌سه‌ر چووم اخ له‌‌ته‌مه‌نی پـــایزم
ئه‌فسوس چۆن خافڵگیرانه‌ پیری عومری جوانی دزیم







بــێ تــۆ مــن شعر نـازانــم

ســـه‌رم سـپـی سـپـی بـوه‌چــاوم بـیـنـیـنـی كـه‌م بـوه‌
بـێ حــه‌واس وبـێ تـاقه‌تم عومرم هه‌مووی به‌سه‌ر چوه‌

مه‌یلی نووسینم نـه‌مــاوه‌ وه‌ك ئــه‌وســـا شعـرم بــۆ نـایـا
به‌ڵام عه‌سق و خۆشه‌ویستیت هه‌ر وه‌ك جاری جاران وایا

ئه‌وه‌ی له‌مـنا هه‌ر جـوانه‌و ئـــه‌وه‌ی پـیر نـابـێ و نـامـرێ
ته‌نیا خـۆشـه‌ویـسـتـی تـۆیه‌ هه‌ر جاره‌ی ئه‌بێ به‌شعرێ

مـــن بـــه‌بـــێ تــۆ تــه‌واو ئــه‌بـم بــێ تـۆ شــعر نازانم
دونیایی مــن بـه‌تــۆوه‌ جــوانــه‌ تــا ئـه‌گا بــه‌شعره‌كانم







دیـــاری

چه‌پكێ خۆشه‌ویستم پــێ یه‌ له‌شـعرێكا بـــۆت ئه‌هێنم
من چیم هه‌یه‌ بێ جگه‌له‌شعر مه‌گه‌ر دڵمت بۆ ده‌ربهێنم

قبوڵی كه‌لێم ئه‌م شـــعره‌وه‌كـــــوو دیـــاریـــه‌كـــــی بچووك
ئه‌ی له‌شعر و جوانی جوانتر جوانی كه‌م وێنه‌ی ئێسك سوك

تــــۆ بــۆحـۆت جـوانـتـریـن دیاریت خواوه‌ند به‌منی به‌خشیوی
عــــــومـــری بـــه‌هــه‌ده‌ر رۆیـشـتـوه‌ ئــه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌دیوی

وتیان شـــعـره‌كــانـت جـــوانـت شـــعری نـاســـكت نووسیوه‌
ووتــــم ئـــه‌گـــه‌ر ئـــه‌و بـبـیـنـن ئــه‌ڵــێـن جوانت نه‌نووسیوه‌

بـڵـی رۆژێ مــن بـتـوانــم خـــه‌یــاڵـم هـێـنـد فـــراوان بـــێ
شـعرێكی وات بــۆ بـنووســم كتومت وه‌كوو خۆت جوان بـــێ






نـــــــــاز

ئـــه‌وه‌نده‌جوان و نــاســکـی هــه‌رلــه‌گـــوڵــی نـازنـاز ده‌چــی
وه‌خــتـێ بــه‌شــه‌رمـــه‌وه‌ ده‌دوێــی لـه‌خـۆشترین ئــاواز ده‌چــــی

بــه‌ئـاسـانــی کـــه‌س تـێـتـنـاگـا لــه‌نـهـێـنـی و لــه‌راز ده‌چـی
بــۆهـــه‌ رکــوێ بــانــگ ئــه‌کــرێی مــنه‌ت ئــه‌کـه‌ی بناز ده‌چی






پـــه‌یـوه‌سـت

چی له‌شـــــعر جـوانـتـره‌تـــا بــه‌دیـــاری بـــۆت بنێرم
چـــی لـــه‌دڵـــم نــاسـكـتره‌ هـه‌تـاكـوو به‌تۆی بسپێرم
بۆیه‌ شعرت بـۆ ئـه‌نـێـرم بــۆیـــه‌ دڵـمـت پـــێ ئـه‌سپێرم
تــا بــزانن چـه‌نـد پـیـوه‌سـتـی ئه‌برۆی پیوه‌ستی شلێرم







هــــــۆگـــرت بـــووم

دڵــــــــــــــم هـــــــــۆگــری ئـــــه‌ویـنـــت بـــوه‌
ئـه‌شـــقـت ژیــانــمــــی جـــــوانتر كـــــــــــردوه‌

سۆزت دڵه‌كه‌ی ساوا ‌كردمه‌وه‌ خه‌م و ناسۆری له‌بیر بردمه‌وه‌
هـــــه‌ر بـــه‌تۆه‌وه‌ شـــــادم هــــه‌ر تــــۆی خـــــۆزگه‌ و ئاواتم

ئه‌و كاته‌ی بێ تۆم بێزارم له‌خۆم خاك چه‌ند هۆگری باران و بایه‌
خــــۆشــــه‌ویــسـتـی مـــن بـــۆتـــۆ هـــه‌ر وایـــه‌

ببارێ به‌سه‌ر مـــه‌زاره‌كـــه‌ی گـیـانـــم بــه‌رو خــۆش بـه‌خـتـی بـبـه‌بــه‌ژیانـم
تۆ مه‌رۆ له‌لام ببه‌جێ هیواو براوم ‌ئه‌و كاته‌ی بێ تۆم هه‌ست ئه‌كه‌م نامۆم

هــــــه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌تۆم ناسیوه‌ خـــۆشــه‌ویـسـتـیـم بـــه‌تۆ به‌خشیوه‌
تا مـــــردن ئــه‌بێت وه‌فـــا داربــــم بۆت هێنده‌م خۆش ئه‌ویی زۆر زیاتر له‌خۆت

بـــه‌ بــــێ تـــۆ بـــێ نـــازانـــم تـۆ تــاقـــه‌دڵـــخـــوازم
ئــــه‌و كــــاتـــه‌ی بــــێ تــــۆم تـــــاریـــكه‌ ئـاســـــــۆم




 
مــــــــیوان

لــــێم مــــه‌پــرســـه ‌بـــۆچـــــــــی ئـــه‌مــرۆ ژووره‌كـــه‌م وا رازاوه‌یــــه‌
ئـــه‌مـــرۆ بــاخــچـه‌ی عه‌وشه‌كه‌شمان زۆر بۆن خــۆش و گـه‌شـاوه‌یـه‌

مـــــیوانـیـكی ئــازیـــــزم دێ وه‌ك گــیـانــــم خــــۆشــــم ویــســــتوه‌
ئـــه‌ی نــابـیـنـی فـــه‌رشـــی روحــم بـــۆ پــێــشـوازی راخـــــــستوه‌

ئــــــه‌و رۆژانـــه‌ی كـــه‌دێــــی بــــۆ لــام دیــده‌م روون پــر نوور ئه‌بێ
خـــۆشـــه‌ویـسـتـم نــه‌ك بــۆ تـــۆ بــۆ عـــالـــه‌م بـێ ســنور ئـه‌بــێ

ده‌زوو وه‌ره‌كــــزه‌ی جــــه‌رگـــــم بـــۆ حــه‌ز ئه‌كه‌یت بـێ تـاقه‌ت بــم
تـا گـفـتـی هـاتـنـت ئـه‌ده‌یت ئـه‌بـێـت ســـه‌د جـــار بــه‌ســاقه‌ت بم







وه‌ســیـه‌ت

وا هــه‌ســـت ئـه‌كـه‌م مـاڵـی ئێوه‌ئه‌م شـاره‌ی جوانتر كـــردوه‌
ئـه‌ی نـابـیـنـی دار و به‌ردیـم چــۆن لـه‌چــاوامـــا هـــه‌ڵـگرتــوه‌

خـــۆزگـه‌مـنـیـش دارێك بـوایــه‌م لــه‌و دارانـه‌ی بـاغـی گشـتی
هـه‌ر نـه‌بـێ جــارجــار ئـه‌هـاتــی لــه‌سـایـه‌مــا دا ئـه‌نـیـشتی

خــۆشـه‌ویـسـتـی ئــه‌م وڵـاتـه‌ش بـۆیـه‌ بـه‌نـاخـمـا رۆیـشـتووه‌
ئـه‌گــه‌ر رۆژێك بـۆشــی كـــوژرام بــزانــه‌لـــه‌بــــه‌ �� تــــــــۆ بوه‌

گـــوێم لــه‌لـــۆمـــه‌ی خـه‌ڵـــكی نـیـه ‌ئــاسـایـه ‌چ ده‌بـیـــژن
وه‌ســیه‌ت ئـــه‌كـــه‌م ئـه‌گـــه‌ر مـــردم نزیك له‌مالتان بمنێژن







تــابلۆی ئــــه‌وین

نـــازانم بلێم چه‌ندم خۆش ئه‌وێی كه‌عه‌شقت داگیری كــــــردووم
چـه‌نــه‌دڵـگـیره ‌بــاغــی ئـه‌ویـنـت دونیایه‌ك گوڵی جوانی بۆ گرتووم

گـۆرانیه‌كه‌ت بۆ ئه‌ڵیم گیانه‌هـه‌تـاكــوو ئـێستا كـه‌س نه‌ی بیستووه‌
ئه‌وه‌ی گوێی لێبێ بێ شك بـزانـێ ئــه‌م گۆرانیه‌م بۆ تـــــۆ وتوه‌

له‌به‌ر تۆ هه‌موو كه‌سم خۆش ئه‌وێ عه‌شقت ئه‌وینی فراوان كردم
خۆشه‌ویستی تۆ هێنده‌گه‌وریه ‌باڵای هۆنراوه‌ی به‌رزو جوان كــردم

ئـه‌وسـا كه‌هێشتا تۆم نه‌ناسی بووم هه‌ر وام ئه‌زانی دڵم مردووه‌
نـه‌مـزانــــی كه‌خوا ئه‌م دله‌ی منی بۆ ئه‌وینی تۆ دروست كردوه‌







خــــــــۆرنــــه‌وه‌زان

لـــه‌نساری خـــۆرنــه‌وه‌زان تــاوێ گـــوێ بـگره ‌لــه‌رازم
هــه‌قــه‌م بـه‌رێ بـه‌جــوانی تۆ و ئه‌م خاكه‌وه ‌مـن بنازم

رۆژانێك بـوو بـیرو بـاوه‌ر لـــه‌هـــه‌مــوو شـت پـیرۆزتـر بوو
گـره‌وه‌ی گـیـانـبـازی وابـوو كـێ لـه‌وه‌ی تـر دڵـسـۆزتر بوو

كــوا رۆژانــی بـه‌ره‌ئه‌تو ‌پـاكی و ســاده‌یـی و راستگۆیی
چـه‌شـنـی كـۆچی ئازیزانمان به‌شێنه‌یی هه‌مووی رۆیی

ئـه‌م ئـێـسـتـاكـه‌بـه‌نـاچـار ی رێــی نـامۆیی ئه‌گرینه‌به‌ر
ئـه‌وه‌ی مــاوه‌لـه‌ژیـانـمـان لـه‌غـه‌ریـبـی ئـه‌یـبـیـنه‌سه‌ر

بـمـبـه‌نـه‌وه ‌بـــۆ رۆژانـــی پـر لـــه‌یــادی خـۆشی جــاران
بـۆ زه‌مـه‌نـی مـوحـیـبـه‌ت و مـه‌جـلـیـسـی گه‌رمی ئێوران

لـه‌هه‌ر كوێ بین بۆ كوێ برۆین هه‌ر نیشتیمان قیبله‌مانه‌
هـــه‌ر دێـیـنـه‌وه‌ئـه‌م وڵـاتـه ‌دوا مـه‌نـزه‌ڵـی هـه‌مــوومانه‌






حـه‌ســـره‌ت


هــــه‌نــاســـه‌كــــــ ــه‌م هـــۆ لـێـدانـــی پـــر خـــه‌م تــاســـه‌كـــــه‌م
ده‌سا وه‌ره‌و ده‌با چیدی به‌ئه‌ندیشه‌ی دووریت گیانه ‌ماندوو نه‌بێت مێشكه ‌جه‌نجاڵ و كاسه‌كه‌م

ده‌ســــا وه‌ره‌ لـــــه‌ ئـــامـێزی پــر لــه‌ســۆزت تـــاوێ بـنوم
خــــــۆزگــه‌ ئـه‌تـزانــی چـه‌نـه‌پـرێـشـان و مـــانــــــــــدووم

لـــه‌و رۆژه‌وه‌یی بـه‌جـیم هـیـشـتـووی خــه‌ویش چـاووی بـه‌جـێ هێشتـووم
نـــامـــۆیی و دووره‌ وڵـاتـیـش ئــه‌سـریـنـی زۆر پـــــێ ڕشـــــــتوم

وه‌گـیانه‌كه‌م زۆر ئه‌ترسم ئا له‌م خـاكـه‌نـامـۆیـه‌دا
لــه‌م وڵاتــــــی بــــــێ تـــــــــۆیــــه‌دا

مـنـی نـــامــــۆ مــنـی بـــێ تـۆ بـۆ دوا جـــار ســـه‌ر بـنـێـمـه‌وه‌
جـارێـكـیـتـر بـۆ بــاوه‌شــی تـۆ و شـــاره‌كــــه‌م نــه‌ێــمـــــــــه‌وه‌

بـه‌ڵام نه‌خێر كـــه‌مــن عــه‌شــقی چـــاوانی تۆ و شاره‌كه‌م بم
كــــــــــــه‌مـــردیــ �� شـــــم نــــه‌مـــڕ ئــــه‌بــــــــــــــــ �� ــــــــــم

دڵـه‌كه‌م چاو ئه‌ستێره‌یی له‌م شه‌و گاره‌خامۆشه‌دا ئه‌ستێره‌كان
لـام مـیوانن چونكه‌له‌چـاونت ئـه‌چـن وه‌كــــــوو چاوه‌كانت جوانن

گیانه‌ئـــه‌م شـــــه‌و مـــن و ئـــه‌م شـــعره‌ ســـاوایـــه‌م یــــادی دوو چـــاووی گــه‌شـــت ئــــه‌كــــه‌یـــــن
له‌بیرت دێ داوای شعرێكت لێ كردم ئه‌وا ئه‌م شه‌و من شعر ده‌سته‌و نه‌زه‌ر ێین خۆمانت پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین






ســــــــــووتـان


كـــێ وه‌كـــوو مـــن خــۆشــی ئــه‌وێــــــــــی
كــــێ وه‌كــــوو مــــن بـــۆت ئــه‌ســــووتــــێ

رۆژ نیه‌ بۆ بینینێكت ده‌رســــی یه‌كه‌مم نه‌فه‌وتێ
نه‌ك به‌ته‌نها ده‌رسه‌كانم وا خۆشم ئه‌فوتێم گوڵێ

تــۆش بـــه‌مـــانـــه‌هـــــی چ نـازانـــــی
كــه‌سـێـكـیـش نـیـه‌پـێـت بـڵــــــــــێ







گــــــــــــوڵ

وتـیـان ئــــه‌و كـــه‌چـــی خــــۆشـــت ویــسـتوه‌
شـــــعر و گــــۆرانـــی زۆرت بــــــۆ ووتـــــــــــوه‌

لـه‌كــام گـــوڵ ئـه‌چـێ و لـه‌كـام گــــوڵ چووه‌

پـێـم ووتـــن ئــه‌شــــێ نـــه‌تـــان نــاسـیـبـێ
ره‌نگه ‌گـــــوڵ جـــــوانــی لــه‌و ‌وه‌رگــرتـبــــێ







دوا دیــــــدار

بــه‌حوزنه‌وه‌خواحافیزی �� لێ ئه‌كه‌م و به‌جێ دێـڵم ئـه‌م هــه‌واره‌
وره‌ر بــا تـێـر تـه‌مــه‌شـــات كـــه‌م چـــونكه‌ئـــه‌مـــــه‌ �� وا دیداره‌

لێره‌ كــه‌س گـوێ بــه‌حه‌سره‌ت و مـاجه‌رای عـاشـقـان نــادات
گـوڵـم هیچ كه‌س له‌زمانی خـۆشـه‌ویـسـتـی و عـه‌شف ناگات

لــــــــه‌م وڵاته‌ی كـــــــــه‌وا ســـــۆز مـهـربــانـــی تـیـا نــه‌مــــــــاوه‌
رێــم لێ مه‌گره بــا خـــۆم بده‌م به‌ده‌ســـت غــولـبـه‌تـی مــه‌نـفاوه‌

وه‌ره‌لــــه‌ ئامێزت بگرم گیانه‌ پـێـش ئــــه‌وه‌ی ســــه‌فــــــه‌ر كــــــه‌م
نــــه‌ك بـــه‌و ئـــه‌شــكی دیــده‌كــانــم ئه‌م شه‌و ماڵه‌كه‌تان ته‌ر كه‌م

ئــه‌زانــم گـــۆر غــــــــه‌ریــب ئه‌بـــــــم بۆیه ‌ئه‌وا به‌كـــوڵ ئــــه‌گریم
له‌هـــه‌ر كـــوێ بم چـــاوه‌كانـــم هــــه‌ر بـــه‌یـــادی تـــۆ ئـــه‌ژیـــم








بــێ مـــروه‌تـــی

له‌ناسكیت ناسكتره‌ دڵـــم به‌رگه‌ی شــــكان نـــــاگـــــرێ
دڵـــی نـاســك و پر سـۆزیش به‌خۆرایی به‌كه‌س نــادرێ

رۆژێك زوتـــر بـــمده‌ره‌وه‌ گه‌ر دڵ نه‌وایت پـــێ نــاكـــرێـت
چه‌ند بێ مروه‌ته‌ئه‌و كچه‌ی قه‌دری دڵــی شاعیر ناگرێت






بــه‌یـانــی بــاش

لـه‌و رۆژه‌وه‌ی بــه‌یـــانــی بـاشـت لـێ كــــــردووم
لای ئــه‌م و ئـــه‌و بــه‌كـــوری بــــاش نــاوت بردوم

لـــــــــــه‌و رۆژه‌وه‌ خـــــــــۆشـــم ویـــســــــــتوی
وه‌ك حه‌یامێك بێت بتناسم وا ئه‌ولفه‌تم پێوه‌گرتوی







هــــێـما

خۆم ئه‌زانم هه‌ربه ‌ئه‌نقه‌ست جانتاكه‌ت خست له‌به‌ر پێما
وه‌خـتـێـك هــه‌ڵـمـگرتــه‌وه ‌بــۆت قـسه‌یـكـتـدا بــه‌گـــوێما

هـــه‌ر ئـــه‌و كـــاتــه ‌دڵــــم نــاو جانتاكه‌ی شـانت به‌جێما
ئێستا دڵـــم وا لــه‌جــانــتای كــچـێـكی جـوانــی هه‌رێـما

لـــه‌و رۆژه‌وه‌ دڵـــی مـــن و جــانـتاكه‌ی تــۆ بــون بـه‌هێما





شــــــێوه‌

كـــه‌ ئـــه‌تـبـیـنـم نـــازانـــم بـۆ ! بــۆ زمـــانـم له‌‌گۆ ئه‌چێ
ئـــه‌و رۆژه‌ی تـۆی تــیا نـابـیـنــم لــه‌عومرم به‌فیرۆ ئه‌چـێ

كـــه‌ئــه‌ویـنـت ئـه‌بــارێـنـی لـــه‌ بــارانـــی گــه‌زۆر ئه‌چـێ
ئــه‌و شـۆخـانه‌شم خۆش ئه‌وێ كه‌شێوه‌یان له‌تۆ ئه‌چــێ





ئــه‌درێـس

بـــێگه‌ردانـه ‌خـــۆشـــــــم ویستوی پـه‌پــولانـه ‌لــــێوم گــــه‌ســــــــتوی
ئـه‌وه‌نــده‌شــعرم بــۆ ووتــوی تــا بـه‌شــعری مـــن گــــه‌وره‌بـــــوی

ئــه‌م ئـێســتـاكــه‌خـــه‌لـــ كی هـــه‌مـــووی بــه‌شــعری مــنا ئـه‌تـناسـن
بشێ بیرت چوبێته‌وه‌ شعری بۆتۆم نه‌نووسیی بێ كه‌سێ نایان خوێنته‌وه‌

ئــــه‌وه‌ی ئـــه‌درێـسـی تـــۆی بـــوێ شــعرێـــكی مــــــــنی ئـــه‌ده‌نـــێ
ئــــه‌گـــه‌ر شـــعری مـــن نــه‌بــایـه‌كـــێ تـــۆی ئــه‌نـاسـی بــه‌تــه‌نـــێ





نــهـێـنـی

لـــه‌لـای كـــه‌س بــاســـم نــه‌كــردووی
نــه‌م ووتــوه‌ خــۆشـــم ویــســــــــتوی

تـێـناگــه‌م خـــه‌ڵـــكی چـــــۆنـزانــی
كــه‌لـــه‌ چـــاومـــا هــه‌ڵــمــگــرتــوی

خـــۆشـــه‌ویـســتــی شـتــێ نـیه‌تـا بـشــارێته‌وه‌
من چی بكه‌م خه‌ڵكی بتوانێ چاوانمان بخوێنته‌وه‌







ئـه‌گـه‌ر هـــاتــی

ئــه‌گــه‌ر هــاتــی پێویست نـــاكات له‌ده‌رگا به‌یت
مـــه‌گـــه‌ر تـــه‌پــه‌ی پـێـت نــانــاســــــــــــــــ ـم

گه‌ر ئه‌زانی بۆ من نابی با روحی دیل و كه‌ساسم
بـه‌تـاڵێكی قــژی خـاوتـا لـه‌بـاتـی گوڵێ هه‌ڵواسم



گــــریـان


ئه‌م شه‌و ژووره‌كه‌م زۆرسارده‌ وه‌ك ساردی تۆ به‌‌رامبه‌رم
هــه‌تا چـــرایـه‌كیش نیه ‌هـه‌ڵیكه‌م لـــه ‌ژوور ســـــه‌رم

ئــه‌م شــه‌و خــه‌ویـشـم زراوه‌ وه‌ك نــاوه‌كـه‌م كـه‌زراندت
گــریـام بــۆ ئـه‌و شـعرانـه‌شم كـه‌سووتاندت كــــه‌دراندت

شــعر نـانوسـم بــۆ كــچــێ دڵــی بێت گوڵ هـــه‌روه‌رێنێ
گـچـێ قه‌دری شعر نه‌گرێی و وه‌كوو به‌ختم بی سووتێنێ








خـــۆشـــم ئــه‌وێـــی

گــه‌رچــی ئێستا نـامدوێنی و ئه‌ڵــی هــه‌رگیز نه‌تناســـــیووم
ئه‌ڵیی هـــه‌ر تۆش نه‌بویت نـامــه‌ی پـرله‌مــاچت بـۆ نووسیوم

گـــه‌رچــی تــۆ دڵــت شــكـانـدووم گــه‌رچـــی تـۆ نـاوت زاڕانــــــدووم
هێشتاش ئاواش خۆشم ئه‌وێی له‌به‌ر چاووم ناشرین نابی ئه‌گه‌رهه‌زار ئه‌وه‌نده‌یتر بێ مروه‌ت و بێ وه‌فا بیت






ســـــــــۆزی غــه‌ریـبـی

وه‌خــتـێ هـــاتـــم لــه‌گــه‌ڵ خـــۆما لــه‌ناو دڵـــما هـــه‌ڵم گــرتی
بـۆ رۆشــنایــی رێــی ســه‌فـه‌رم لــه‌جـێی چــرا هــه‌ڵــــــمكردی

ئـــه‌و رۆژه‌ی مــاڵـئاویـم كـــرد بـه‌نـاچــاری بـه‌ئاهـــی سـارد
نیشتــــمان و مـــناڵـیم بـــه ‌چــاوه‌كـانـــی تـــۆ ســـــــــپارد

واتێنه‌گـه‌ی كـه‌لـێت دوورم بـــڵی تـــازه‌رۆیشتوه‌
بۆ نازانی ئێستا روحم له‌وێ لای تۆ جێهێشتووه‌

دووریمان چـه‌ند بـخـاێـنـێ یـاده‌كان شیرنتر ئه‌بـــــێ
سۆز و عه‌شق و خۆشه‌ویستیت له‌جاران به‌تینتر ئه‌بێ

چــه‌ند غه‌ربیت ئه‌كه‌م گوڵـم وه‌لێ هـێشتا بــێ ئاوات نیــــم
بۆیه‌روحم له‌وێ جێ هێشت تا هه‌ست نه‌كه‌یت كه‌له‌لات نیم

جــارز مــه‌بــه‌چاوه‌رێــم بــه‌بـه‌یانیه‌ك هـــه‌ر دێمه‌وه‌
ئـه‌و سترانه‌ی بۆم ئه‌ووتی له‌وسا خۆشتر ئه‌یڵیمه‌وه‌

چــه‌ند درێـژه‌گوڵم بێ تۆ شه‌وانی دووری و غوربه‌تیم
ئه‌و نامانه‌ی لای تۆوه ‌دێن ســـــه‌بورین بۆ بێ تاقه‌تیم

ساڵانێكه‌من حه‌سره‌ت و خه‌می دووری تۆ ئه‌چێژم
كه‌هاتمه‌وه ‌له ‌ئامێزتا هــه‌مووی به‌مــــاچێ ئه‌رێژم







تـــه‌م تــــوومــان

با ســــه‌رمـــاش جـــه‌سته‌م بـــكا بــه‌شـــه‌خـــته‌
كه‌من بۆ لای تۆ بگه‌رێمه‌وه ‌وه‌كوو چلوره‌ی گوێ سه‌بانه‌كان به‌خۆری ئه‌شقت هه‌ر ئه‌توێمه‌وه‌

له‌رێگه‌یكی دووره‌وه‌ هـــاتووم بـاڵنده‌ی روحـــم كفت و هیلاكــه‌
مـه‌گه‌ر ئامێزی گــه‌رمت چه‌ند ساتێ بۆم ببێت به‌ ‌داڵده‌و پـه‌ناگه

واخۆشه‌ویستی لێره ‌ئه‌یبه‌ستێ ئه‌شق گوڵێكه‌ زوو قــوم بردویه‌تی
لــه‌م تــه‌م تــوومانه ‌ئـاســۆ نـابـیـتـنـم كه‌ژی ئاواتم به‌فر گرتویه‌تی

بـا لـه‌سه‌ر سینگت واچـانـی بـده‌م نـه‌با ره‌ق هه‌ڵێم ئه‌مـــرۆ له‌سـه‌رمــا
مـه‌گـه‌ر ئـه‌و كــاته ‌شعری بێ نازانم پرسه‌م بـۆ بـگـری و بـگری به‌سه‌رما









مــه‌رگــی ئـه‌ویـنـێـك

وه‌رزی چـــرۆو گـــوڵ كـــردن بـوو به‌سه‌ر چه‌و بوو وه‌رزی وه‌رین
نـه‌مامـــی عـــومری جوانی تـۆ گه‌ڵاكـانـی بــۆ هــــه‌روه‌رین

مـه‌گه‌ر فـه‌رهاد خــۆی بزانێ زامــی دڵـی چــه‌نـد بـه‌سـوێیه‌
ته‌نها فــرمـێسك ســه‌بوری دڵـــی زامدارو تـــوێ تـوێیه‌

لێم گــه‌رێ بـا تـێر تێر بـگریـم بـۆ جوانه‌مه‌رگی ئـه‌وینێ
بـا چــاوم ڵـێـڵای دابــێ و ئیتر مــه‌رگی وا نـه‌بـیـــــنێ

ئه‌مـــــرۆ لـــه‌پـرسه‌ی ئه‌شقێكا چــاوه‌كانم بوون به‌كانی
سیروانی ئه‌شكی لێ رۆیی و كه‌چی هه‌ر ووشكی نه‌هانی

تێناگه‌م بۆ خـۆشه‌ویستی هــه‌موو وه‌رزێكی خه‌زانه‌
فیراق ته‌لاری كام دڵی نـه‌كـــردوه ‌بــه‌وێـرانــه‌








**
*************************************************




هه‌ندك شیعری خۆشه‌ویستی جوان


1-9-2012

R.A.H


له‌بیرت دێ پێت ئـه‌وتم بــــۆ نــــامــــه‌کانی تــــۆ شه‌یدام
له‌نامه‌ی تۆ قه‌ت تیر نابم هـاوڕێمن کـاتێ کــــه‌ تـــه‌نیـام
بیرته‌ ئه‌ت وت هه‌موو شه‌وێ له‌جانتاکه‌م ده‌ریان ئـه‌کـه‌م
وه‌ک مناڵ بۆی دائه‌نیـشـم وشـه‌کـانـی لـه‌بـه‌ر ئـه‌کـــ...
ــه‌م
ئێستاش نامه‌ت بۆ ئه‌نێرم پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ی دڕێنی
ئه‌زانم ئــه‌ته‌وێ ته‌واو هــــه‌ره‌س بــــه‌ ئـــه‌ویـــنـــم بێنــی
به‌ڵام دوای تۆهه‌تا مابم جێی که‌س لای خۆم ناکه‌مــه‌وه‌
ده‌رگای دڵیشم دا ئه‌خه‌م له‌ هیچ که‌ســـی ناکه‌مــــــه‌وه


::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::

ئا لەم شەوە بێ‌ دەنگەدا چۆن بزانم بەحاڵی تۆ
چۆن خەو بچێتە چاوانم تا نەبیستم هەواڵی تۆ
هەرگیز ماڵئاوایـــی ناكەم تاكو مابم هیوام پێتە
بمرم بچم بۆ ئەو دنیاش هێشتا دڵـم چـاوەڕێتە !!

::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::

من تا ئەمرم جارێکی تر
دڵم بەکەس ناکرێتەوە
تادوا نەفەس ئاشق نابم
ئەوم لەبیرناچێتەوە
من حەزئەکەم کەسێ هەبێ
... ... ئەشکی چاوم بسڕێتەوە
...
... ئەو دەمانەی بێزار ئەبم
خەمم لەبیر بەرێتەوە
بەڵام چیبکەم لە دڵێکدا
جێگەی دووکەس نابێتەوە
چونکە هێشتا ئەو لەدڵما
وەک پەروانە ئەخولێتەوە


:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::

 
لەمەو بەدوا وا هەست بکە
کەمن هەرگیز نەمناسیووی
وا بیرکەوە ئەو کەسە نیم
ئەو نامانەی بۆ نووسیووی
... لەمەو بەدوا خەیاڵ مەکە
تۆ ژیانمی یاخود هەستمی
...
ئیتر نەکەی بەمن بڵێی
تۆ ئازیز و خۆشەویستمی
فەرموو برۆ بەجێم بێڵە
تەنیا دووریم شیاوە بۆت
ئێستا منیش بریار ئەدەم

::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
 
هه موو شه ویك كه ته نیا بم
له شیعریكا بۆ تۆ ده رگیم
ڕه نگه نه زانی تا ئێستا
شه وانه به م جۆره ده ژیم
تاكه هاورێم پێنوسێكه
وه ك ئیشكجی شیعره كانم
...
به بێ ده نگی ژوان ئه گرین
بۆ نوسینی خه مه كانم
خۆزكه شه وێك ئه هاتیت و
شیعره كانت به هێمنی ئه خوینه ده وه
به ر له وه ی به جێم بێلی
چۆن ئه گریام به شوێنته وه
باوه ر بكه هیج شعریكم
بێ عه شقی تۆ نه نوسیوه
باخێك بۆنی تۆی لئ نه یه ت
من گولم لێ نه چنیووه


::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::

 
كه پێت ئه‌ڵێم خۆشم ئه‌وێی
لێم مه‌پرسه‌ چۆن و چه‌نێ...
ئه‌گه‌ر وتیان چی پێ ئه‌ده‌ی
یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێم دڵمی به‌نێ...

دوو دل مه‌به‌ له‌وه‌ی ئه‌یڵێم
...
کام شت له‌ دڵ گرنگتره‌ ..؟؟
چی ئه‌بێ گه‌ر لێم وه‌رگری
بۆ دڵت له‌ به‌رد ڕه‌قتره‌ .. ؟؟

نازانم من تاوانبارم
یان عشق هه‌ر خۆی تاوانه‌ ؟؟
بڕوا بکه‌ خۆشم ئه‌وێی
زۆر زیاتر له‌م دوو چاوانه

:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
 
خه‌نده‌ مه‌که‌ پێم مه‌ڵێ شێت
گه‌ر تۆشێت نی ئاخر بۆچی
شێتی وه‌ک من تۆی خۆش ئه‌وێت

به‌ ووشه‌یه‌ک شێتم مه‌که‌
ئاخر شێتی زۆر ئاسته‌مه‌
...
خۆ من هێنده‌ خۆشم ده‌وێی
هه‌زار شێتیش بۆ من که‌مه‌

وه‌کو شیتێ ره‌فتار ئه‌که‌م
ساتێ ده‌ستت له‌نێو ده‌ستمه‌
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌ ئه‌روا
ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستمه‌

گوڵم توخوا مه‌ڵێ شێته‌
که‌من ته‌نیا شێتی لێوم
گه‌ر ناته‌وێ زیاتر شێت بم
ماچم بکه‌ زۆر به‌شێوم


::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::

 
هەتــا ئــاشنــای دڵــت نەبووم
هەمـیشە ئــــازارم ئــەچێشت
بەڵام کـــاتێ کەتــۆم نــــاسی
ووڵاتی خـــەمم بـەجـــێهێشت
هەتـــا گریە لـــە چــاومـــا بــوو
دا ئــەنیشتـم زۆر بـەپـــەستی
...
سووپـــاس بۆ خــوا کە ئەتوانم
بیسەلـــمێنم خـۆشـەویستی
تـــوانیم بتکەم بــە ئیمپراتـــۆر
بـــەسەر ئـەو دڵــە بێ کەسەم
بتکـــەم بەخـــۆم ببم بـە تــــۆ
ئــەشقت بکەم بـە پێنــــاسەم
بـــۆیــە هیچ کــاتێ مەتــرسـە
دەســـتم دوا نــامە بنــووسێ
دڵـــنیـــــام ئیتر لــە دوای تـــۆ
ئـــاشق نـــابم بەهیچ کەسێ

::::::::::::::::::::::::::::::::::::::

شه‌وانه‌ من هاوار ئه‌که‌م
به‌ڵکو ده‌نگم به‌تۆ بگا
خۆ ئه‌گه‌ر من ده‌مم بگرم،
چی له‌ دڵ که‌م بیرت ده‌کا!
چاو داده‌خه‌م به‌ڵکو قه‌ده‌ر،
بۆ جارێکیش درۆ بکا
...
هه‌ر چاوه‌ڕێم له‌ ده‌رگا ده‌ی
ئه‌و دڵه‌ی من باوه‌شت بکا
تۆ ڕۆیشتی چووی له‌ده‌ستم!
به‌ بێ هووده ڕۆیی ته‌مه‌نم
 

::::::::::::::::::::::::::::::::::

من ئازارێك له دڵمایه.......
داخی ژانی ته‌نیایمه من دڵنیام ئه‌م
جاره‌یان سه فه‌ری ماڵ ئاوایمه...
لۆمه‌م مه‌كه‌ن هاوڕێیانم كه دایم دڵ به ئازارم
هه‌تا ئێستا كه‌سم نه‌دی بڵێ عاشقی هه‌ژارم
خۆ هه‌ژاری تاوان نیه بێ به‌ش ئه‌بێ له خۆشی ژین
بۆیه ئه‌بێ هه‌تا ماوین بۆ هه‌ژاری یه‌كتر بگرین!

::::::::::::::::::::::::::::::::::

تازە نووسیووتە بم بوورە؟
پەشیمانی لە دابڕان ...
هاتوویتەوە بۆ سەردانم
بەچاوی سووری پڕ گریان ...
ئەڵقەی پەنجەت شاردۆتەوە
هەستەکانتم بۆ دەرئەبڕی ...
...
فرمێسکی چاوت ئەسری
تا هەست پێنەکەم تۆ ئەگری ...
تازە رۆیی من لەئاستت
هیچ نابینم وەکو کوێرم ...
زۆر ترساوم لە دڵداری
ئیتر وا نەزانی بوێرم ...
بۆیە ئیتر ماندوو مەبە
لێم مەپرسە بۆ زوویری ....
خەتای تۆبوو کەئاشنام بوو
تەمەنی بێ تاقەتی و پیری ...

سۆران جاف

*****************

بــڕوامەكە جــــارێكی تر
ووشەی ئەشقم لێ‌ ببیستی ...
لەبیری كە.كۆتایی هات
ڕۆژەكــــانی خۆشەویستی ...

تۆ نازانی چیت لەمن كرد
...
كە ڕۆیشتی لەم هەوارە ...
لەدوای كۆچت نەك تەنها خۆم
هاوڕێكەشم
لەگریانی من بێزارە ...

سۆران جاف


****************************

 
زۆر خەمم خوارد بەو نامەیەی كە بۆت نووسی بووم ڕاست ناكەی
تۆ هەرگیز عاشقی من نیت بۆ یاری بە هەستم ئەكەی
دیارە بێ‌ ئاگای چەن ساڵە چەندان شیعرم بۆت نووسیوە
یان تۆ گاڵتەت دێ‌ بە هەستم یان شیعرەكانمت نەدیوە
هەر كەس شیعری من ببینێ‌ ڕووخساری تۆی تیا بینیوە
... كەچی تۆ خۆت لێم ئەپرسی ئەم شیعرەت بۆكێ‌ نوسیوە
گوڵم تخوا چۆن دڵت دێ‌ هەستی شاعیرێك بشكێنی
هێڵێكی ڕەش بە سەردڵی كوڕێكی عاشقا بێنی ...

********************

خەمم مەخۆ بیرم مەکە
نەڵێی دڵی لێم شکاوە
گەر ناتوانی خۆشت بوێم
بمسڕەوە لە ئێستاوە
بۆ من مەگری وازبهێنە
منیش نامەت بۆ نانێرم
...
بامن ب گریم خۆ دەمێکە
من بەگریەوە فێرم
خۆت مەخەرە ئەم گێژاوە
من ئەزانم ئێستا چیتە
خۆت دووربگرە لەهەستی من
چونکە مەرگم زۆر نزیکە

*********************

هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
وەک بەهارى باراناوى، چاوم لە جوانى رەنگت بێ
بریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چاوانتەوە
یا دەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
... دە...
هیچ نەبێ نامەیەکى، پڕ لە خەندەم بۆ بنوسە
گەڵایەکى هەڵوەریوى، نیشتمانم بۆ بنێرە
بەڵام توخوا بە ئاگابە، نەشکێ هەتا دێتە ئێرە
تۆ دەتوانى بێیتە خەونم، لەم غوربەتە رزگارم کەى
هێند بە تاسە بانگم بکەى، لە کوردستان بێدارمکەى
بەختى نوستوو چرۆ دەرکە، خەونێکى لێ دایپۆشیوم
لەگەل ئەشکا بم وەرێنە، وا خەم رەنگى پێ نۆشیوم


**********************

 
من تائەمرم چاوەرێتم
بۆ هەواڵت وێڵ و مەستم
هەموو شەوێ بەبێداری
کۆڕی گریانێ ئەبەستم

سەد مرازم لە دڵدایە
...
دەست بەرداری ئەشقت نابم
تۆم خۆش ئەوێ گەرچی ئازیز
وەکو خەوێک لە گەڵتا بم

*****************************
 
ئێواره‌یه‌و چــاوه‌كــانــم پر له‌ ئه‌شكه‌ بؤ دوورى تۆ ...
رۆژگاریشم شــه‌وه‌زه‌نگه‌ بێ روخسارى پر نورى تۆ ،،
بۆ پێم نالێی چیم تاوان بـوو مـنـت كرده‌ هــاورێی سه‌فه‌ر ...
هه‌رچی خونچه‌ی خۆزگه‌م هه‌بوو سپاردت به‌وه‌رزى قه‌ده‌ر ..
هــه‌مـوو شـةوێ شـنـةى يــادت په‌نـجةرةكةم ئةكاتةوة....!
هـــةرئــةويـــشـة لـةدوورى تــؤ دل نــةوايــيـم ئــةداتةوة ..
 
*************************
 
ئەو وشانەی دەیانوسم..
ئاوێنەی هەستی من نیە!
قەدەرم غەدری لێ کردم...
لێم ببورە چارم نیە...
لەگەڵ نوسینی هەر وشەیەک دا...
خەم لە ناخم دەبارێ...
...
ئەسرینی پڕ پەشیمانی..
لە چاوانم دێتە خوارێ....
ناچارم بەم نامەیە..
ماڵئاوایت لێ بکەم..
دڵنیاشم ڕۆژێ دادێ..
بە ئازاری دووریت دەمرم

******************************
 
ئەگەر مردم نەکەی بگری
باکەس فرمێسکت نەبینێ
باکەس وەک من فرمێسکی تۆ
گشت ژیانی نەفەوتێنێ
نەکەی بگری تواخوا گوڵم
... ... ... ... خۆمن رۆحم بەتۆ داوە
...
زۆر گوناحە فرمێسکی سارد
بڕژێتە خوار لەم دوو چاوە
گیانە سەیرە خەمم ئەخۆی
کەمن خەمی تۆم بردووە
وەسیەت ئەکەم ڕێگا مەدە
کەس پێت بڵێ ئەو مردووە
من دەمێکە بێ هەناسەم
دڵیش بێ رۆح خۆ نامۆیە
بێ رۆح ماوم دوای ناسینت
چونکە رۆحم لەلای تۆیە
هۆ گیانەکەم لەسەر گۆڕم
مەڵی بێ گریە ناخەوم
لەسەر کێڵم بە ڕەنگی سوور
بنووسە من زۆر ئاشقی ئەوم

**************************
چـــــاك ئــه‌زانــــم ماڵــئــاوایــ ــی
هـــێـنـــده‌ زامـــێـکــ ــی گــــرانـه‌
گـریـ ـــان بـه‌شـــێـکــه‌ لـه‌ مــن و
خــه‌نــده‌ش لـه‌ لــێـوی تــۆ جـوانه‌

هه‌رگــیـز نـامــه‌وێ وه‌کـــو خـۆم
...
دڵــــت ئـالـــــوده‌کــــ ـه‌م بـه‌ ژان
داســتانــی خـۆشه‌ویستـی بــوو
کـــ ـۆتـایــــ ــی هـــات بـه‌ دابـــڕان

****************
ةمشةو ئةم نامة ئةنيرم بةناسكي باوةشت كا
لةبري خؤم هةست بة كةرمي لةشت بكا
ئةم نامةية ليوي نية بةس ئةتواني ماجت بكا
جاوي نية بةس ئةتواني سةيرت بكا
بي زمانة بةس ئةتواني ناوت بيني
رةنكة لاي لاية نةزاني بةس ئةتواني بت خةويني
ئةم نامةية هي كةسيكة زؤر دةميكة شيتي تؤية
بؤية هيشتا هةر زيندوة سوتانةكةي لةسةر خؤية
 
****************************
 
من وازم له‌ تۆهێناوه‌ تۆش وازم لێ بێنه‌ ئه‌ی خه‌م
بۆچی وه‌ك مندالی ساوا ده‌ستت به‌رناده‌ی له‌ یه‌خه‌م
به‌هۆی تۆوه‌یه‌ هه‌میشه‌ كه‌ من گیرۆده‌ی ئه‌م چه‌رخه‌م
ناوێرم ته‌نیا ساتێكیش كه‌ رووخسارم بۆ تۆ ده‌رخه‌م
ئه‌زانی بۆ ڵه‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌وه‌نده‌ بوومه‌ كه‌م تةرخه‌م ؟؟
گه‌ر تامردن دیلی تۆ بم چۆن ئومێده‌كانم سه‌رخه‌م
من هیچ كاتێ دڵم نایه‌ ده‌رگای دڵم له‌ كه‌س داخه‌م
ئه‌ی خه‌م تۆهێنده‌ گه وره‌بووی جێ نه‌ما بو كةسى راخه‌م
 
************************
 
بێجگە لەتۆ من کێم هەیە
لەباوەشیا ئۆقرە بگرم
کێ شک ئەبم بەئارامی
هەستی خۆمی بۆ دەربرم
کێ رێم ئەدا بەو پەنجانە
فرمێسکی چاوەکانی بسرم
بێجگە لەتۆ هیچ کەس نیە
بۆیە دڵنیام بێ تۆ ئەمرم

******************

کەنـــــاوی تــــۆ دێتە بەر گوێم
خــۆم وون ئەکەم نــــازانم کێم
خەیــــاڵ ئەمبــــا بۆ رابـــــردوو
بۆجێت هێشتم خەتام چی بوو
ئێستاش ژوورم مــــات و کـــزە
دڵم تەنگە و لەلێوانم نیە بــــزە
لەگەڵ ئـــەوەش هیـــوام پێتـە
چـــاوم هەردەم چــــــاوەرێتــە

************************************

پیرۆزت بێت تارای سپی دڵ خۆس بژی له‌گه‌ڵ ئه‌وا
ئیتر به‌ڵینم پێ بده‌ سه‌ردانم نه‌که‌ی له‌ خه‌وا
نه‌که‌ی بگری بۆ دوری من له‌ناو تاریاکایی شه‌وا
..................................................................
خۆشترین کاتی ژیانم به‌ تۆ به‌خشی پێت نه‌زانی
هۆکار بوی بۆ گشت خه‌مێکم به‌جێت هێشتم به‌ ئاسانی
که‌چی سه‌یره‌ هه‌تا ئێستاش تۆ له‌لای من خۆشه‌ویسترین ئینسانی


**************************************

پاسوۆرده‌که‌م ناوی تۆیه‌
هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه‌ .
هه‌رکه‌ ناوی تۆ ده‌هێنم،
ئه‌کاونتم ده‌کرێته‌وه‌ .

ده‌ڕوانمه‌ لیستی هاوڕێیان ،
...
که‌ له‌وێ نیت له‌ت و په‌تم .
له‌به‌ر خاتری چاوی تۆیه‌ ،
بة رۆژ و شه‌و وا له‌خه‌تم .

که‌ ناتبینم به‌ فرمێسک ،
وینه‌ی نازدارت ده‌کێشم .
لاپتۆپه‌که‌م ته‌ڕ ته‌ڕ ده‌بێ ،
سه‌د ئاهی سارد هه‌لده‌کێشم

*******************************
 
ئه‌مشه‌و دیسان منی ته‌نیا دڵم وه‌کو
ڕێبوارێکه‌
زامه‌کانم ساڕێژ نابێ ماندوی یادی
ڕۆژگارێکه‌
ئه‌مشه‌و ئازار ئه‌مهه‌ژێنێ گڕ له‌هه‌ناوم
... به‌رئه‌دا
مه‌ینه‌تی بۆته‌ هاوڕێم ویه‌خه‌ی ته‌نیاییم
به‌رنادا

*************************

فرمێسكم بۆ تۆ ئه‌ڕژم
تۆ ئه‌شك بۆ كێ ڕۆ ئه‌كه‌ی؟
ئه‌و كه‌سه‌ی دوای من خۆشت ئه‌وێ
باسی عه‌شقی چۆن بۆ ئه‌كه‌ی؟

ئه‌وه‌ تۆ نیت كه‌من ئه‌موویست
...
شایه‌نی ئه‌م ئه‌وینه‌ بێ
حه‌یفه‌ كه‌سێك خۆیكا به‌گوڵ
له‌ڕاستیدا گوڵیش نه‌بێ!


**************************

یتر تاڵی زەردی پرچت
پایزم ئەهێنێتە بیر ...
كاتێ‌ وەكو حەوشەكەتان
پڕ ئەبم لەگەڵای زویر...
===============
چاوت خۆرە دایم ڕوونە
...

نەك هەتاو تاو ناتاوێ‌ بێ‌...
تۆ مانگی نەك ئەو سیخنە
یان لەتە یان بەناز هەڵدێ‌...
===============
بەزەیم بەخۆما دێ‌
بۆ بەم ڕادە بۆت زەلیلم ؟
هەروەكو بەردی هەڵماقۆ
لەنێو دەستەكانتا دیلم !
==============

*************************

بۆ ناپرسی ئێستا چیمە؟
چ خەمێکم لە کۆڵ دایە
تۆ لێم دووری و لێم بێ ئاگای
هەواڵیشت بۆمن نایە
... دڵ و هەستت داگیرکردووم
... نووسینیشم هەر بۆ تۆیە
...
ژینم ناوێ دوور لە چاوت
ئاسمان رەنگی چاوی تۆیە
خۆشم ئەوێی نازانم چۆن
رازی دڵمت پێ ببێژم
ناچار هەردەم لە ژوورەکەم
ئازاری ئەشق ئەچێژم....

*****************************

لێم ببورە كەوا ئەمشەو فرمێسكم هێنا لەچاوت
لێم ببورە كە بەوجۆرە و وا بەڕەقی بردم ناوت
لێم ببورە كەپێت ئەڵێم لێم دوركەوە و یەخەم گرتووی
لێم ببورە كەوا وەك خۆم خەوی چاوی مەستم بردوی
لێم ببورە ئەگەر ڕۆژێ‌ من ئازار بوبم بۆ گیانت
لێم ببورە كەنەم ...
توانی ببمە خۆش بەختی ژیانت
لێم ببورە ئەگەر جارێ‌ فرمێسكی تۆم نەسڕیوە
لێم ببورە ئەگەر تەنها نامەیەكی تۆم دڕیوە
لێم ببورە ئەگەر جارێ‌ بەتوڕەیی ماچم كردووی
لێم ببورە كەوا ڕۆژێ‌ لای ئەم و ئەو ناوم بردوی
لێم ببورە كە دورم لێت ناتوانم لەلات بسرەوم
لێم ببورە كەناتوان شەو لە ئامێزتا بخەوم
لێم ببورە كە جێت دێڵم ئەڵێم ئەڕۆم لە چاوانت
لێم ببورە ئەگەر بمرم چۆڵی بكەم جێی ژوانت


************************


ئيتر بةسة مةكرى بؤمن
تازةكريان سودى نية
تؤبةدةستى خؤت منت كوشت
ئةم شن ورؤرؤت لةجية

تازةمةكرى جونكةدلم
...
بةهؤى تؤوةلةليدان كةوت
هةرخؤت زيانت لئ سةندم
ئيترمةكرى بزئ بؤخؤت

ئةى تؤنةت وت ئةكةربمرى
ئةوكات من ئةى كةم ئيسراحةت
دةكيانةكةم ئةوة مردم
ئيترخؤت مةكة بيتاقةت

وامن دةرؤم بؤزيانيك
كةتائةبةدنابريتةوة
ئةى بيم ناليى تؤجؤن دةزى
كةمنت كوشت بةخةمةوة


********************

چـــەند ساڵێــــکە پاییــــز بۆمـــن
پــــر ئـــــازار و نــــــاڵە و شــــینە
چــەند سـاڵـــێکە لێــــوەکــانـــم
بەبــــێ خەنــدە و پێــــــکەنـــینە
ئەوە چەنـــدین پــاییــــزە مــــن
بــــــۆ وەریــــنی گـــەڵا ئەمــــرم
چەند ساڵێکە کەس شک نابەم
نـــاخی خۆمــــی بـــۆدەربــــرم


*******************

هەتــا ئــاشنــای دڵــت نەبووم
هەمـیشە ئــــازارم ئــەچێشت
بەڵام کـــاتێ کەتــۆم نــــاسی
ووڵاتی خـــەمم بـەجـــێهێشت
هەتـــا گریە لـــە چــاومـــا بــوو
دا ئــەنیشتـم زۆر بـەپـــەستی
...
سووپـــاس بۆ خــوا کە ئەتوانم
بیسەلـــمێنم خـۆشـەویستی
تـــوانیم بتکەم بــە ئیمپراتـــۆر
بـــەسەر ئـەو دڵــە بێ کەسەم
بتکـــەم بەخـــۆم ببم بـە تــــۆ
ئــەشقت بکەم بـە پێنــــاسەم
بـــۆیــە هیچ کــاتێ مەتــرسـە
دەســـتم دوا نــامە بنــووسێ
دڵـــنیـــــام ئیتر لــە دوای تـــۆ
ئـــاشق نـــابم بەهیچ کەسێ


&            &             &


من ئازارێك له دڵمایه.......
داخی ژانی ته‌نیایمه من دڵنیام ئه‌م
جاره‌یان سه فه‌ری ماڵ ئاوایمه...
لۆمه‌م مه‌كه‌ن هاوڕێیانم كه دایم دڵ به ئازارم
هه‌تا ئێستا كه‌سم نه‌دی بڵێ عاشقی هه‌ژارم
خۆ هه‌ژاری تاوان نیه بێ به‌ش ئه‌بێ له خۆشی ژین
بۆیه ئه‌بێ هه‌تا ماوین بۆ هه‌ژاری یه‌كتر بگرین!

&               &             &


ئەوەندە لە تۆ دوورم كەئەزانم
زامی دڵم
بێ‌ دەرمان و چارەسەرە ,,,,
ئاخر گیانە من ئەزانم
دەردی دووری زۆر خەتەرە ,,,,
بگەڕێوە و بۆچی ئەبێ‌ ؟
...
هێندە بچمە بەر پەنجەرە ,,,,
كەئەشزانی ئێستا دڵم
لەلای تۆیە لەم سەفەرە ,


&                 &             &


تازە نووسیووتە بم بوورە؟
پەشیمانی لە دابڕان ...
هاتوویتەوە بۆ سەردانم
بەچاوی سووری پڕ گریان ...
ئەڵقەی پەنجەت شاردۆتەوە
هەستەکانتم بۆ دەرئەبڕی ...
...
فرمێسکی چاوت ئەسری
تا هەست پێنەکەم تۆ ئەگری ...
تازە رۆیی من لەئاستت
هیچ نابینم وەکو کوێرم ...
زۆر ترساوم لە دڵداری
ئیتر وا نەزانی بوێرم ...
بۆیە ئیتر ماندوو مەبە
لێم مەپرسە بۆ زوویری ....
خەتای تۆبوو کەئاشنام بوو
تەمەنی بێ تاقەتی و پیری ...

سۆران جاف


&             &                 &


تۆ له‌ دوای چی به‌ من ده‌ڵێیت
په‌شیمانم له‌وه‌ی کردم..
تۆ له‌ دوای چی به‌ من ده‌ڵێیت
شه‌رمه‌زارم....من ڕوزه‌ردم.
که‌ سه‌راپای ئه‌م ژیانه‌ت..
به‌ وشه‌یه‌ک پێ سوتانم
...
که‌ ته‌واوی ئه‌م ته‌مه‌نه‌ت
وه‌ک په‌ڕه‌ی گوڵ هه‌ڵوه‌رانم.
چۆن ببورم له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی
به‌جێت هێشتم به‌ خۆرایی.
ئاشتبونه‌وه‌ت زۆر مه‌حاڵه‌.
دابڕاوم ‌تاهه‌تایی.....
نه‌ ئه‌توانم گوێت لێ بگرم...
نه‌ چاویشم تۆ ئه‌بینێت.....
که‌ڕوکاسم له‌ قسه‌ی درۆ...
گریانیشت نامگرێنێ..........



&               &                &


خەمم مەخۆ بیرم مەکە
نەڵێی دڵی لێم شکاوە
گەر ناتوانی خۆشت بوێم
بمسڕەوە لە ئێستاوە
بۆ من مەگری وازبهێنە
منیش نامەت بۆ نانێرم
...
بامن ب گریم خۆ دەمێکە
من بەگریەوە فێرم
خۆت مەخەرە ئەم گێژاوە
من ئەزانم ئێستا چیتە
خۆت دووربگرە لەهەستی من
چونکە مەرگم زۆر نزیکە


&            &               &


هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
وەک بەهارى باراناوى، چاوم لە جوانى رەنگت بێ
بریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چاوانتەوە
یا دەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
... دە...
هیچ نەبێ نامەیەکى، پڕ لە خەندەم بۆ بنوسە
گەڵایەکى هەڵوەریوى، نیشتمانم بۆ بنێرە
بەڵام توخوا بە ئاگابە، نەشکێ هەتا دێتە ئێرە
تۆ دەتوانى بێیتە خەونم، لەم غوربەتە رزگارم کەى
هێند بە تاسە بانگم بکەى، لە کوردستان بێدارمکەى
بەختى نوستوو چرۆ دەرکە، خەونێکى لێ دایپۆشیوم
لەگەل ئەشکا بم وەرێنە، وا خەم رەنگى پێ نۆشیوم
 
 &              &                  &
 
ئەو وشانەی دەیانوسم..
ئاوێنەی هەستی من نیە!
قەدەرم غەدری لێ کردم...
لێم ببورە چارم نیە...
لەگەڵ نوسینی هەر وشەیەک دا...
خەم لە ناخم دەبارێ...
...
ئەسرینی پڕ پەشیمانی..
لە چاوانم دێتە خوارێ....
ناچارم بەم نامەیە..
ماڵئاوایت لێ بکەم..
دڵنیاشم ڕۆژێ دادێ.. 
بە ئازاری دووریت دەمرم


""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""



بێجگە لەتۆ من کێم هەیە
لەباوەشیا ئۆقرە بگرم
کێ شک ئەبم بەئارامی
هەستی خۆمی بۆ دەربرم
کێ رێم ئەدا بەو پەنجانە
فرمێسکی چاوەکانی بسرم
بێجگە لەتۆ هیچ کەس نیە
بۆیە دڵنیام بێ تۆ ئەمرم


"""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""

كه‌سه‌یری وینه‌كه‌ت ده‌كه‌م له‌گه‌ل ته‌مه‌نما ژیاوى .
هه‌رچی ئه‌كه‌م باوه‌ر ناكه‌م به‌راستی لیم دابراوی .
كاتی ئه‌زانم دووربی لیم فرمیسكه‌كانم دینه‌ خوار .
ناچار ئه‌گریم بۆ ته‌مه‌نێ كه‌ پر بوو له‌ یادو یادگار.
نازانم بۆ لیناگه‌رییت دوو دلی پاك به‌یه‌ك بگات .
ناله‌ی هه‌زاران له‌یه‌ك دوور ئه‌ی خودایی به‌كی بگات .


"""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""

جێم مەهێڵە کە ئەزانی
قەت تۆم لەبیر ناچێتەوە ....
تەنیام مەکە خۆ ئەزانی
ناتوانم دووربم لێتەوە ....
دوایین نامەم بۆ مەنووسە
با دڵ بێ تۆ نەتلێتەوە ...
...
کەئەشزانی لە ناو دڵما
جێی کەسی تر نابێتەوە ...
تۆ کەهیوات پێم بەخشیووە
بۆ ژیانم لێ ئەسێنی ؟...
ئەو نامەیەی دوا جار نوسیم
بڵێ بۆچی ئەی سووتێنی ...
تۆ تا جارێک شادم ئەکەی
هەزاران جار ئەمگریێنی ...
دڵ کەهێندە ئاشقی تۆیە
بۆ بە دووری ئەی فەوتێنی ؟....

""""""""""""""""""""""""""""""""""""

دوێنێ وتم بە یەکجاری
‌ئیتر لە دڵمت دەرئەکەم
‌بەڵام ئەمشەو
‌شێوەت بوو بە نەخشێکی کاڵ
‌لەسەر پەردەی پەنجەرەکەم
‌چوومە نزیکی پەردەکە و
...
‌تێر سەیری چاوەکانتم کرد
‌گلەیی بێ
‌بۆچی ون بوویت لە بەر چاوم
‌کە لێوم بۆ ڕومەتت برد؛؟


"""""""""""""""""""""""""""""""

ووتم مه‌رۆ سه‌فه‌ر مه‌که‌
نه‌کا به‌رگه‌ی دووریم نه‌گری
که‌سێکی تر بێته‌ ژینت
تۆش بۆ ئه‌شقی ئه‌و بمری

... ... ماچم کردی و په‌نجه‌کانم
...
خسته‌ نێوان په‌نجه‌ی نه‌رمت
جار به‌ جاریش تێر ئه‌گریام
تۆش ئه‌تگرتمه‌ جه‌سته‌ی گه‌رمت

ووتم مه‌رۆ گه‌ر لێم دووربی
به‌ئاسانی خۆت وون ئه‌که‌ی
ووتت نه‌خێر ئازیزه‌که‌م
تۆ گومان له‌ ئه‌شقی من ئه‌که‌ی

که‌چی گیانه‌ دوای ماوه‌یه‌ک
بووی به‌مه‌رگ بۆ ئه‌شقه‌که‌ت
به‌بێ ئه‌وه‌ی منت بیربێ
ئه‌ڵقه‌ی زێرت کرده‌ په‌نجه‌ت

که‌چی ئێستا گه‌رایته‌وه‌ و
به‌ سۆز هاتووی بۆ سه‌ردانم
نه‌خێر برۆ تۆم خۆش ناوێ
له‌ ئه‌شقی تۆ په‌شیمانم



""""""""""""""""""""""'"""






   

 

No comments:

Post a Comment